٢٥ ئەیلوول ٢٠٢٢ - ١٩:٠٧
هێزی بەرگری ئاسمانی ئەرتەش، هێزی باڵادەستی ناوچەکەیە

فەرماندەی هێزی بەرگری ئاسمانی ئەرتەش وتی: هێزی بەرگری ئاسمانی ئەمڕۆکە لەسەر لێواری تەکنۆلۆژیای ڕۆژی دنیایە و هێزی موتڵەقی بەرگری لە ناوچەکە دێتە ئەژمار.

ئەمیر عەلیڕەزا سەباحی فەرد، فەرماندەی هێزی بەرگری ئاسمانی ئەرتەش بە ئاماژە بە گرینگایەتی بەرز ڕاگرتنی هەفتەی بەرەڤانی پیرۆز وتی: ئەمڕۆکە هێزی بەرگری گەییشتووەتە پێگەیەک کە وێڕای دوور خستنەوەی دوژمن، پێداویستییەکانی خۆیان لە بواری چەک و بەرگری دابین دەکات.

ئەمیر سەباحی فەرد وتی: لە ڕژەی ئەم دواییەی هێزە چەکدارەکان دەستکەوت و تواناییە نوێیەکانی هێزی بەرگری و هێزە چەکدارەکانمان بینی.

342/